کوژران و بریندار بوونی دەیان یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی
پەلاماری شەوی یەکشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، سێ کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوابەدوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی بۆسەر بازاڕی شاری حیس لە پارێزگەی حەدیدەی یەمەن، سێ کەسی سیڤیل لەوان ئافرەتێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون .
فڕۆکە دەست درێژکارەکانی هاوپەیمانی سعودی هەروەها پاسێکی هەڵگری موسافیرانیان لە ناوچەی حەریب قەرامیش لەپارێزگەی مارب دایە بەر پەلامار و هەواڵەکان باسی ئەوەدەکەن لەم پەلامارە چەند کەس بریندار بوونە .
یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن لە کاردانەوە بەرامبەر پەلامارەکانی عەرەبستان، کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە بەرەی نەهەم لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا بە مووشەکی زلزالی یەک داوەتە بەر پەلامار .
سوپا و لیژنەکانی جەماوەری هەروەها بنکەی بەکرێگیراوان لە جیزان و نەجرانیان داوەتەبەر پەلامار.
لەم پەلامارانە ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی کوژراون.