بانگێشتنی فەتح بۆ خۆپیشاندانی ناڕازیانە بە دژی سەفەری جێگری ترەمپ
بزووتنەوەی فەتح داوای لەفەلەستینییەکان کرد بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سەفەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس،خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکاران (ئیسنا) بزووتنەوەی فەتح ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک، هاوکات لەگەڵ سەردانی ڕۆژی چوارشەممەی مایک پێنس جێگری دونالد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە بەیتولموقەدەس،خەڵکیان بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی توڕەیی لەدەروازەکانی بەیتولموقەدەس و شاری قودس بانگهێشت هەتا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بڕیاری ترەمپ بە دژی قودس،نیشان بدەن.
بەرلەمە سائب عەریقات سکرتێری لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ئازادی خوازی فەلەستین وتبووی : وتووێژ و چاوپێکەوتنی هەر لایەنی فەلەستینی لەگەڵ ئەمریکاییەکان بەنیشانەی بەڕەسمی ناسینی بڕیاری ترەمپ سەبارەت بە قودسە.
هەرلەم حاڵەدا جبریل رجوب سکرتێری لیژنەی ناوەندیی بزووتنەوەی فەتح وتی: فەلەستینییەکان هیچ پێشوازییەک لەسەفەری مایک پنس ناکەن.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر باسی هەڵوەشانی سەردانی مەحموود عەباسی سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەگەڵ مایک پنسی کرد بوو .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەر ساڵی 2017 قودسی بە پێتەختایەتی ئیسرائیل ناساند و هاوکات فەرمانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکای لەتەل ئەبیب بۆ قودسی داگیر کراو دەر کرد .