پەلاماری فڕۆکە سعودیەکان بۆسەر قوتابخانەیەک لە یەمەن
لە پەلاماری فڕۆکە سعودیەکان بۆسەر قوتابخانەیەک لە شارۆکەی موزەع لە پارێزگەی تەعز لە باشووری رۆژاوای یەمەن لانیکەم سێ کەسی مەدەنی کوژران .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە ی یەمەن، لەم پەلامارەدا بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش کوژرا و ژمارێکیش بریندار بوون .
فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی رۆژی شەممەش دایان بەسەر ئاهەنگێکی زەماوەند لە پارێزگەی مەئریب لە ناوەندی یەمەن کە بە دوایدا دە ئافرەت کوژران .
فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی هەروەها لە درێژەی پەلامارەکان بۆسەر گەلی یەمەن ، پەلاماریان کردە سەر بازاڕێک لە پارێزگەی ئەلحەدیدە لە رۆژاوای یەمەن کە شەش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
لە مارسی 2015 وە تا ئێستا عەرەبستان بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد رەبە مەنسوور هادی " سەرۆک کۆماری وازلەکارهێناوی یەمەن ، پەلامارەکانی خۆی بۆسەر ئەم وڵاتە دەست پێکردووە . بە پێی دوایین ئاماری وەزاڕەتی تەندروستیی یەمەن ، سعودیە تا ئێستا دەیان هەزار شارومەندی یەمەنی لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە .