کانونی یه‌که‌م 18, 2017 16:28 Asia/Tehran
  • کوڕی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح پێشنیاری هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی ڕەت کردەوە

ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵح کوڕی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن هەمووی ئەو پێشنیارانەی یەک لە وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس بەناوبراوی دابوو، هەتا قۆناخی سیاسی و سەربازی یەمەن ڕێبەریی بکات، رەت کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ماڵپەڕی هەواڵیی مەئریب پرێس نووسی: ئەو کردەی ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ، وڵاتانی عەرەبستان و ئیمارات کە سەرەکیترین دەسدرێژکارانی سەر یەمەن دێنە ئەژمار، شۆک و سەرسووڕماوە کردووە.

بەپێی نووسینی ماڵپەڕی مەئریب پرێس، ئەو وڵاتە عەرەبانەی دەڤەری کەنداوی فارس ، پێشنیاریان کردووە بە ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ، پارتی کۆنگرەی نیشتمانی هان بدات بۆ داکۆکی کردن لەناوبراو، داکۆکیی دراڤیی پێویست بۆ چالاکییەکانی بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی و هێرش بۆسەر هێزەکانی ئەنساروڵڵاو هەروەها بەرەنگاربوونەوەی هاوپەیمانانی ئێران.

لەساڵانی ڕابردوودا ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵح باڵوێزی یەمەن لە ئیمارات بوو کە پاش ڕاپەڕینەکەی یەمەن، ناوبراو لەماڵەکەی لەئیمارات گەمارۆ درا.

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن کە لە ڕاپەڕینی ساڵی٢٠١١ی جەماوەری ئەو وڵاتەو هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەسەر دەسەڵات لابردرا، چواری دیسەمبەر لەکاتێکدا کە دەیویست بەرەو پارێزگای مەئریب هەڵێت و لەوێشەوە خۆی بگەیێنێتە ئیمارات، بەدەست خەباتکارانی ئەنساروڵڵا کوژرا.

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بەیارمەتیی ئیمارات و عەرەبستان لەهەوڵی ئەنجامدانی کودەتا بوو لە یەمەن.

سەرپەیڤ