کانونی یه‌که‌م 18, 2017 18:17 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر یەمەن، کوژرانی ژمارێکی دیکە لە خەڵکی سیڤیل

سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکەکانی ئالی سەعوود لە بیست و چوار کاژیری ڕابردوو، چل وهەشت جار هێرشیان کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن.

لانیکەم ١٣ کەس لە دانیشتووانی پارێزگای شبوە لە باشووری رۆژهەڵاتی یەمەن بەهۆی ئەو پەلامارانە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، سەرچاوە خۆجێیەکانی یەمەن وتیان: شارومەندێکی یەمەنی دانیشتووی پارێزگای شبوەش بەدەست بەکرێگیراوانی سەعوودی و لەبەرچاوی خێزانەکەی ئێعدام کراوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا شەوی ڕابردوو(یەکشەممە) قوتابخانەیەکیان لەناوچەی ئەلوەجیز سەربە ناوچەی مەوزەع لەپارێزگای تەعز لەباشووری ڕۆژاوای یەمەن بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە سێ کەسی سیڤیل کوژران.

فڕۆکەکانی ئالی سەعوود رۆژی یەکشەممە ڕێگای پەیوەندیی نێوان "حیس" و"الخونە" لە پارێزگای حۆدەیدە لەڕۆژاوای یەمەن و بازاڕی ماسی فرۆشان لەناوچەی "الفازە" لە "التحتیا" و ناوچەی "الدوار" و"الحوک"یش بۆردومان کرد.

ناوچەی سەراوح لە پارێزگای مەئریب و ناوچەگەلێکی کتاف لەپارێزگای سەعدە(باکووری یەمەن) یش کەوتە بەرپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا کردووە.

 

سەرپەیڤ