کانونی یه‌که‌م 19, 2017 08:17 Asia/Tehran
  • جەنایەتی نوێی عەرەبستان لە یەمەن

لە پەلامارەکانی شەوی سێشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی بۆ سەر پارێزگاکانی "سەبوە" و "حەدیدە"ی یەمەن، ١٣ کەسی مەدەنی کوژران و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی، ئۆتۆمبیلی هەڵگری خەلکی مەدەنی لە ناوچەی "قرین" لە پارێزگای "شبوە" یان دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە هەشت کەسی مەدەنیان کوشت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی لە ماوەی چەن کاژێری ڕابردوودا ١٥ جار ناوچەکانی "بیجان" و عەقەبە"ی پارێزگەی "شەبووە"یشیان بۆردومان کرد. هێشتا هیچ ڕێژە و ئامارێک سەبارەت بەو پەلامارانە لە بەردەستدا نییە.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ناوچەی «الطفسه» لە پارێزگای حەدیدەیان چەن جار بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە پێنج کەسی مەدەنی کوژران و ١٠ کەسیش بریندار بوو.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی پێشتریش بەجاران خەڵکی یەمەنیان لە خاک و خوێن گەوزاندبوو.

ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکارهێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، بە  گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی، ئەم وڵاتەی تووشی شەڕێکی یەکجار قورس و نامرۆیی کردووە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ