پینج کوژراو دوا بە دوای پەلامارەکانی دەستدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر رۆژئاوای یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سەعوودی ئێواڕەێ دوو شەممە، ناوچە ئاوەدانەکانی ئەلتەفسە لە ئەلخوخە لە ستانی حۆدەیدە، رۆژئاوای یەمەن ،بۆمباران کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پریس تیڤی،لەم پەلامارە دا پێنج کەس کوژران و دە کەسی تر برینداربوون.
فڕۆکە دەستدرێژکاری سەعوودی هەروەها کەسانی سیڤیلیان لە ستانی سەعدە داوەتە بەرپەلامار بەڵام لەبارەی ژمارەی تیدا چووانی ئەوان هەوالێک بڵاو نەبۆتەوە .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لەمارچ ٢٠١٥ پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی داوە . شەڕ هەڵایساندنی عەرەبستان لەیەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی و ئاوارە بوونی بەملوینان کەس لەو وڵاتە دا.یەمەن هەروەها بە هۆی ئەم دەستدرێژییە بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی، دەرمانی و تەشەنای نەخۆشی جۆر بە جۆر بۆتەوە .