پەلامارەکانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر هەممارەکانی ماددەی خۆراکی لە سەنعا
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی سەعوودی هەممارەکانی ماددەی خۆراکی یان لە شاری "حەسبە" لە ستانی سەنعا لەیەمەن داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی بەربڵاو .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە مەیادین، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیا یەمەنییەکان، پەلامارە دەستدرێژکارانەکانیی سەعوودییەکان بۆ سەر ناوچەکانیی جۆر بە جۆری یەمەن هەروا درێژەیان هەیە و لە پەلاماری ئاسمانیی بۆ سەر "مالێک "لە ناوچەی "سەواد" لە باشووری سەنعا ، شارومەندیکی یەمەنی کوژرا.
ناوەندی مافی مرۆڤی یەمەن دۆینی (سێی شەممە) لە ڕاپۆرتێک دا بە بۆنەی هەزارەمین رۆژیی پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر یەمەن ڕایگەیاند: لەم پەلاامرانە ١٣ هەزار و ٦٠٣ سیڤیلی یەمەنی کوژراون و ٢٢ هەزار و ٢٨٩ کەسی تر بریندار بوون .
هەر لەم حالە دا ، سەرچاوەیەکی سەربازی لە یەمەن ڕایگەیاند، دوا بە دوای پەلاماریی هێزە یەمەنییەکان بۆ سەر بنکەی بەکڕێگیراوانی سەعوودی لە گوندی "یەعیس" سەربە شارستانی "زالیع" چەند کەس لەوان کوژران و بریندار بوون .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی دیکە لە مارجی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی کردووە . شەرخوازییەکانی عەرەبستان لەیەمەن جگە لە کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی و کاولکردنیی ئاسەواری کەونارایی، ئەم وڵاتەی بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی ، دەواودەرمان و تەشەنای نەخۆشی "کۆلیرا" کردووە . سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیس لە وڵامی پەلامارە دەستدرێژکارانەکانیی عەرەبستان، بنکە ومەتەرێزی سەربازان و بەکرێگیراوانی سەعوودی ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .