شاڵاوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەر هەمارەکانی خواردەمەنی لە سەنعا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی سەعودی هەمارەکانی خۆراکیان لە شاری حەسبەی پارێزگای سەنعای یەمەن دایە بەر هێرشێکی ئاسمانیی بەربڵاو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە مەیادین، بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی یەمەن، هێرشی دەست درێژکارانەی سەعودییەکان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن هەروا بەردەوامەو لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ماڵێک لە ناوچەی( سەواد) لە باشووری سەنعا شارومەندێکی یەمەنی کوژرا.
ناوەندی مافی مرۆڤی یەمەن دوێنێ سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە بۆنەی هەزارەمین ڕۆژی شاڵاوی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن ڕایگەیاند: لەم شاڵاوانەدا 13 هەزارو 603 کەسی سڤیلی یەمەنی کوژراون و 22 هەزارو 289 کەسی دیکەش بریندار بوونە.
هەر لەم حاڵەدا سەرچاوەیەکی سەربازی لە یەمەن دا ڕایگەیاندووە: لە هەڵمەتی هێزەکانی یەمەن بۆ سەر مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە گوندی یەعیس سەربە شارستانی زالیع چەند کەسێکیان لێ کوژراو بریندار بوون.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.
سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە تۆڵەی شاڵاوی دەست درێژکارانەی عەرەبستان، بنکەوبارەگای لەشکریان و بەکرێگیراوانی سەعودییان داوەتە بەر پەلامار .