کانونی یه‌که‌م 21, 2017 12:30 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن: تەقاندنی مووشەکی یەمەنی بەرگری لە ڕێز و دەسەڵاتدارێتییە

وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ڕەرخنە گرتن لە کاردانەوە نیشان نەدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودی ڕایگەیاند: مووشەکی یەمەنی لە پێناو بەرگری لە ڕێز و کەرامەت و دەسەڵاتدارێتیی گەلی یەمەن دەتەقێندرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمنار؛ "محەممەد عەبدوسەلام" وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن، بە ئاماژە بە جەنایەتی ڕۆژی چوارشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی لە سەعدە هەڵکەوتوو لە باکووری یەمەن کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لە شاروومەندانی ئەم وڵاتە وتی: ژمارێک فریاگوزار و کەسانی خۆبەخشیش وەبەر پەلامار کەوتوون و ژماری کوژرانیش گەیشتۆتە ١٩ کەس کە هەموویان ژن و منداڵن.

"محەممەد عەبدوسەلام" هەروەها بە ڕەخنە  لە بێدەنگە کردنی کۆمەڵگەی جیهانی کە خوێنی یەمەنییەکانی بەلاوە بێ بایەخە، قەڵاچۆی ڕۆژانەی خەڵکی یەمەن لە لایەن دوژمنی دەسدرێژکاری ئیدانە کرد و هەروەها پێداگریشی کرد لە سەر مافی ڕەوای یەمەنییەکان بۆ بەرگری لە خۆیان بەرامبەر بەو جەنایەتانە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی ڕۆژی چوارشەممە خوێندگەیەکیان لە پارێزگای "سەعدە" لە باکووری یەمەن بۆردومان کرد کە ئەو پەلامارە جگە لە ١٩ کوژراو، ژمارێکی زیاتریش برینداری لێکەوتەوە.

هێزە یەمەنییەکانیش لە وەڵام بە پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان، ڕۆژی سێشەممە کۆشکی «الیمامه»ی مەلکی سەلمان پاشای عەرەبستان لە ڕیاز و ئێوارەی سێشەممە شوێنی کۆبونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا و پاشنیوەڕۆی چوارشەممە سەربازگەیەکی سەعوودییان لە جیزان دایە بەر مووشەک.

ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە وەڵام بەو پەلامارانەی دەسدرێژکارانەی عەرەبستان، بنکە و مەتەریزی بەکرێگیراوانی سەعوودی دەدەنە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ