بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، لێبوردنی گشتیی ڕاگەیاند
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕۆژی پێنج شەممە لە فەرمانێک دا هەموو بەشداران لە فیتنەی " خەیانەت" ی مانگی ڕابردووی ئەم وڵاتەی ، بەخشی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی لێبوردنی گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، هەموو ئەو کەسانەی کە لە خەیانەتی دیسەمبەر لەبەر ڕووداوەکانی فیتنەی خەیانەت گیرابوون، ئازاد کرد و ڕایگەیاند هەموو ئەو کەسانە لە مافی سیاسی و شارومەندی خۆیان بەهرەمەند دەبن.
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتیشی : ئەم لێبوردنە گشتییە ئەوکەسانە ناگرێتەوە کە مرۆڤکوژییان کردووە یان بۆ هێزی دوژمن، سیخوڕییان کردبێت.
سەنعای پێتەختی یەمەن سییەمی دیسەمبەر شایەتی تێکهەڵچوونی قورسی نێوان کودەتاچییەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆکی پێشووی یەمەن لەگەڵ هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی ئەم وڵاتە بوو .
بەکوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە چوارەمی دیسەمبەر ئەم فیتنەیەش پووچەڵ کرایەوە.