کانونی یه‌که‌م 22, 2017 17:25 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: ڕێگەچارەی قەیرانی یەمەن، بەپێی ڕێککەوتنی یەمەنی - یەمەنییە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی شەڕی ڕیاز و ئەبووزەبی لە یەمەن گەیشتووەتە کۆتایی ڕێگە، پێداگری کرد : ڕێگەچارەی قەیرانی یەمەن تەنانەت سیاسی و بەپێی ڕێککەوتنی یەمەنی -یەمەنییە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری  نێودەوڵەتی ڕۆژی  هەینی لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی : خەڵکی  یەمەن  ، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانانی، بوێرانە  لەبەرامبەر شەڕخوازیی عەرەبستان  خۆڕاگریان  دەکرد و ڕیاز و ئەبووزەبی  سەرباری  داکۆکی  ئاشکرای ئەمریکا و تەل ئەبیب، شکستیان هێنا.

تیم لەندرکینگ  جێگری وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا لە کاروباری  ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی قەیرانی یەمەن ڕێگەچارەی سەربازی نییە لەسەر بەشداریی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ، لە چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانی ئەم وڵاتە، پێداگری کرد.

عەرەبستان  بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015  پەلاماریان کردەسەر یەمەن و هاوکات  ئەم وڵاتەیان لە ڕێی زەوین، دەریا و ئاسمان  بایکۆت کرد  .

شەڕخوازیی  عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە 13 هەزار یەمەنی .

سەرپەیڤ