کوژران و برینداربوونی دەیان بەکرێگیراوی سەعوودیا لە ناوچەی جیزان
دەیان سەرباز و بەکرێگیراوی سەعوودی لە هێرشی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر ناوچەی جیزان لە باشووری عەرەبستان کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، سەربازانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە پەلامارێکی ناسەرکەوتوو بۆسەر ناوچەی جەبەل قەیس لە پارێزگای جیزان ، بە ژمارێک کوژراو و بریندار، هەڵاتن.
تۆپخانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها رۆژی پێنج شەممە ، هێرشیان کردەسەر سوپای سەعوودیا لە ناوچەی جیزان کە بەهۆیەوە، ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران.
عەرەبستانی سەعوودی بەداکۆکیی ئەمریکا لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و هاوکات دەستی داوەتە گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانیی ئەو وڵاتە هەژارە عەرەبییە.
دوابەدوای پەلاماری بەرفراوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر یەمەن و وێران کردنی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە، بەملوێنان کەس کەوتوونەتە بەر مەترسیی مەرگ و نەمان و بەرپرسانی ڕێخکراوی نەتەوەکان چەندین جار ڕایانگەیاندووە، بێتوو یارمەتییە پێویستەکان بەدەستیان نەگات، جیهان شایەتی کەم وێنەترین قات و قڕی لە مێژوودا دەبێ.