درێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر یەمەن
بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەر یەمەن بە فەرماندەریی سعودیە بۆسەر ناوچە مەدەنیەکان لە سەنحان لە پارێزگەی لەحەج لە باشووری رۆژاوای یەمەن چەندین کەس بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ، ئیبراهیم مەتەرز ئەندامی لیژنەی راگەیاندنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن رایگەیاند : فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەیتی عەرەبستان شەوی هەینی ماڵێکیان لە گەڕەکی قەرەباڵغی ئەلوەحدە لە ناوچەی حەزیز دایەبەر پەلامار کە بە گوێرەی ئامارە بەراییەکان دوو منداڵ و ژنێک بە هۆی ئەم پەلامارەوە بریندار بوونە .
بە گوێرەی هەواڵێکی دیکەوە سێ کەسی مەدەنی یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە جەنیگەکانی عەرەبستان بۆسەر لۆریەک لە ناوچەی ساحیل ئەلحاج لە پارێزگەی حەدیدە لە رۆژاوای یەمەن کوژران .
فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی لە ماوەی کات و ساتەکانی رابردوودا دە جار دوو ناوچەی حەرەز و میدی پارێزگەی حەججە لە رۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد .
لەلایەکی دیکەوە هێزە یەمەنیەکان رۆژی هەینی لە وڵامی تاوانکاریەکانی دەسددرێژکارانی سعودی ، ئۆتۆمبێلکی زرێیی سەر بە میلشییا کانیان لە سارای میدی پارێزگەی حەججە تێک شکاند .
هەروەها لە هەڵمەتی یەکینەی قەناس چی ئەرتەشی یەمەن و ئەنسارووڵڵا لە ماوەی 72 کاژێری رابردوودا ، دەیان کەس لە میلیشیاکانی سەر بە هاوپەیمانیی سعودی لەپارێزگاکانی مەئریب لە ناوەند ، تەعز لە باشوور ، ئەلجوف لە باکووری یەمەنیان پێکا کە بووە هۆی کوژران یان بریندار بوونی 40 کەس لەوان .