کانونی یه‌که‌م 23, 2017 19:39 Asia/Tehran
  • بەدرۆخرانەوی ئیدیعای عەرەبستان لەمەڕ نەمانی گەمارۆی سەر بەندەری حۆدەیدەی یەمەن

وەزارەتی گواستنەوەو هاتووچۆی یەمەن لە سەنعا، ئیدیعای عەرەبستان لە وەڵامدانەوە بە زەخت وگوشارە نێودەوڵەتییەکانی هاوپێوەند بە کرانەوەی بەندەری گرینگی حۆدەیدە تەنیا شاڕەگی بەملوێنان یەمەنی، بەتوندی بەدرۆخستەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی"سبا"؛ وەزارەتی ڕێگاوبان و گواستنەوەی حکومەتی یەمەن ڕایگەیاند: ئەو وەزارەتخانە ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە بەندەری حۆدەیدە بەتەواوەتی پێوشوێن دەگرێ و ئیدیعای باڵوێزی سەعوودی لەسەرشاشەی کەناڵی ئەلجزیرە لەبارەی هاتنی چوار شۆڤڵ بۆ ئەو بەندەرە یان ئەوەی لە تۆڕە سەتەلایتییەکان و ماڵپەڕە هەواڵییەکاندا هاتووە، تەنیا درۆیەکە و بەس.

بەرلەوەش بەڕێوەبەرایەتی بەندەری حۆدەیدە ڕایگەیاندبوو، لە مانگێک لەمەوبەرەوە کە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی هەواڵی کرانەوەی بەندەری حۆدەیدەی ڕاگەیاندووە، هیچ کەشتییەکی هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکان یان کەشتی بازرگانی نەگەیشتووەتە ئێرە.

هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی سێ ڕۆژ لەوەپێش دوابەدوای زەخت وگوشاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یەمەن و بەتایبەت بەندەری حۆدەیدە باسی کرانەوەی ئەو بەندەرەی کرد بەڵام تائێستا عەرەبستان سەرپێچی کردووە لە ئەنجامدانی ئەو کارە.

بەندەری حۆدەیدە دووهەم بەندەری بازرگانی مەزنی یەمەن پاش بەندەری عەدەنە و لەبەر ئەوەی ئیمکاناتی هەناردەکردن وهاوردەکردنی هەیەو نزیکە لە بازگە نێودەوڵەتییەکانی گواستنەوەی کاڵا ، گرینگایەتی زۆری هەیە.

عەرەبستان بۆ ئەوەی سەنعاو پارێزگاکانی دیکەی یەمەن لەباری ئابووری و خۆراکی لەدۆخێکی شپرزەدایە، ئەو بەندەرەی گەمارۆداوەو پێش دەگرێ بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کاڵا بۆ ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ