سەرۆکی پێشووی مووساد : ئیسرائیل لە سەرووبەندی شەڕی ناوخۆیی دایە
سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی سیخووڕی ڕژیمی زایونی مووساد وتی : ئیسرائیل لە سەرووبەندی شەڕی ناوخۆیی دایە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزون و بە گێڕانەوە لە بنکەی ئینتەرنتی ڕۆژنامەی زایونی جروزالم پوست " تامیر پاردو " سەرۆکی پێشووی مووساد سەبارەت بە هەڕەشەکان بە دژی ڕژیمی زایونی جەختی کرد گەورەترین هەڕەشەکان بۆ ئیسرائیل مووشەکەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس یان حێزبۆڵڵای لوبنان و یان ئێران نیە بەڵکوو بشێوی ناوخۆیی گرینگترین هەڕەشە بۆ ئیسرائیلە . تامیر پاردو بەرلەوەش ڕایگەیاند بوو ئیسرائیل خەریکی چوون بەرەو شەڕی ناوخۆییە و لێنەهاتوویی بۆ چارەسەری کێشە لە گەڵ فەلەستینیەکان ، ئیسرائیلی خستووەتە دۆخی نالەبار . سەرۆکی پێشووی مووساد وێڕای ئاماژە بە چالاکی سایبری ئیسرائیلیش وتی : ئیسرائیل لە کەشی مەجازی تەنیا نیە و حێزبوڵڵای لوبنانیش دەزانێ چلون لە ئینترنت بە سوودی خۆی کەڵک وەربگرێ . ناسەقامیەکانی زاڵ بەسەر فەلەستینی داگیرکراو ئاشکرا بوونی ڕەهەندگەلی جۆراوجۆر لە گەندەڵی کەسایەتی بنەماڵەیی و تەنانەت ڕێکخراویەک لە کابینەی نتانیاهۆ و بنەماڵەی ناوبراو شکستی گەڵاڵەگەلی بە ناو ئاسایشی نتانیاهۆ بۆ سەرکوتی ئینتفازەی خەڵکی فەلەستین قووڵبوونی قەیر انگەلی ناوخۆیی لە ئیسرائیلی دەر خستووە و پەرەی داوە بە کێشە ناوخۆییەکان .