کانونی یه‌که‌م 26, 2017 18:11 Asia/Tehran
  • تاوانکاریی عەرەبستان لە یەمەن، پەنجا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: لە هێرشی سامناکی عەرەبستان کە بۆسەر بازاڕێکی ناوچەی ئەلتەعزییە لەپارێزگای تەعز(باشووری ڕۆژاوای یەمەن) ڕووی دا، زیاتر لەپەنجا کەس کوژران وبریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی تەندروستیی هەروەها ڕایگەیاند: حاڵی ژمارێکی زۆر لە برینداران شپرزە ڕاگەیێندراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەوەدا بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: تاوانکاریی سەعوودییەکان لە شاری تەعز پێشاندەری شکستی ئەو رژیمە لە شەڕی دژ بەجەماوەری یەمەنە.

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا هەروەها ڕایگەیاند: رژیمی سەعوودیا، دەنگی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەپارە بەقازانجی خۆی دەگۆڕێ و عەرەبستان بەم کارەی لەهەوڵی بەفیڕۆدانی خوێنی شەهیدانی یەمەنییە.

عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە بەئامانجی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسورهادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردۆتە سەر یەمەنو  هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژران وبرینداربوونی بەدەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.

 

سەرپەیڤ