قاسمی: کوشتاری ئافرەتان و منداڵان لە یەمەن لە لایەن سەعوودییەکانەوە شەرمەزارە
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ،پەلامارە ئاسمانییە بەردەوامەکانیی ڕژیمی سەعوودی بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرکانیی یەمەن و مردن و تیاچوونیی ژمارێکی زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتەی شەرمەزار کرد.
" بەهرام قاسمی" بەیانی ئەمرۆ چوا رشەممە لە کاردانەوە بە پەلامارە بەردەوامەکانیی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری رۆژئاوا و رۆژئاوای یەمەن کە دەیان کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە، جەختیکرد: ئەم پەلامار دڕندانەیە دەبێ خیراتر پێشی پێ بگیردرێت .
وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: لە درێژەی پتر لە هەزار رۆژ دوای دەستپێکرانیی شەڕی کاولکارانە لە یەمەن، سەڵمینەری ئەم بابەتەیە کە عەرەبستانیی سەعوودی هەرکات لە گۆرەپانەکانیی شەڕ و ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی دا بەڕەو ڕووی شکست دەبێتەوە بە بۆردومانی خەڵکی بێدیفاع و کوشتنی ئافرەتان و منداڵانی بێتاوان تۆڵەی خۆی دەستێنێتەوە .
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاشکاوی وتی: جێ پەژارە و سەر سوورمانە کە پەلامارە سەرەڕۆیانەکانیی عەرەبستانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن کە بەچەکە مەرگهێنەرە ئەمریکاییەکان بەڕێوە دەچێت نابیتە هۆی کاردانەوەی لاگران و بەنگەشەدەرانی مافی مرۆڤ.
پەلاماری رژێمی سەعوودی لە رۆژی سێی شەممە بۆ سەر بازارێک لە ستانی تەعیز، باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ، پتر لە ١٠٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە . هەر لەم حالە دا ؛ دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی حۆدەیدە، ڕۆژئاوای یەمەن ١٤ ئەندامی بنەماڵەیەک لەوان چەند ئافرەت و منداڵ گیانی خۆیان لە دەستدا.
پەلامارەکانی ڕژێمی سەعوودی بۆ سەر یەمەن کەلە مانگی مارچی ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستپیکراوە تابە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٣ هەزار سیڤیل و هەروەها ئەو وڵاتە هەژارەی عەرەبی بەڕەو ڕووی قاتی و قری کردۆتەوە .