پتر لە سەد کوژراو و بریندار دوا بە دوای پەلاماری ئاسمانی سەعوودییەکان
ژمارەی قوربانیانی پەلاماری ئاسمانی دەستدرێژکارانی ڕژیمی ئالی سەعوود ۆ سەر بازارێک لە ستانی تەعیز (باشووری ڕۆژئاوای یەمەن) گەییشتۆتە پتر لە سەد کوژراو و بریندار.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێی شەممەی کەنالی تەلەفەزیۆنی " ئەلعالەم" وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند، پەلاماری ئاسمانی کارەساتباری دەستدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر ئەم بازارە بە لەونێک بووە کە تەرمی قووربانیان تا ٣٠٠ مەتر لە گردو پەڕی بازار دا بوو و زۆرتری قووربانیانیش ناکرێ بیانناسنەوە.
هاوکات، لیژنەی نێو دەوڵەتی خاچی سوور ڕۆژی سێشەممە بە وشداری دان لە بارەی ڕەوشی نالەباری خەڵکی یەمەن ڕایگەیاند: " یەمەن لەبەر برسییەتی لە دۆخی مردن دایە" .لە توئیتەری لیژنەی نێو دەوڵەتی خاچی سور دا هاتووە: لەهەر ١٠ یەمەنی، شەش کەسیان برسین.
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی" سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی یەمەن بۆ سەر دەستەڵات، پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی داوە. شەرخوازییەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن دا تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بە ملوێنان یەمەن .