پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر پارێزگەی حەججەی یەمەن
بەپێی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر ناوچەی ئەسلەم لە پارێزگەی حەججەی ڕوژاوای یەمەن، چوار کەسی سیڤیل کوژراون .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی مەیادینی لوبنان، لەم پەلامارە بەربڵاوەی سعودییەکان بۆسەر پارێزگەی حەججە ، ژومارێک خەڵکی سیڤیلی یەمەنیش بریندار بوون .
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچەیەک لە پارێزگەی حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەنیش کوژرانی پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی لێ کەوتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی ڕۆژی ڕابردوو زۆرتر لە سی جار پەلاماریان کردوەتەسەر پارێزگەی حەدیدە کە بە هۆیەوە چەند کەسی سیڤیل لەم ناوچەیە کوژراون.
هەرلەم حاڵەدا هێزی سوپای یەمەنیش ڕۆژی سێ شەممە پەلامارێکی لەناکاوی کردەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی مارب و زۆرتر لە بیست کەس لەوانیان کوشت وبریندار کرد .