کانونی یه‌که‌م 30, 2017 19:39 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان کەسی سیڤیل لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر حۆدەیدەی یەمەن

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود بۆسەر پارێزگای حۆدەیدە لەڕۆژاوای یەمەن ، گیان لەدەست دانی سی کەسی سیڤیلی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی ئەلمەنار، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودیا بە بۆردومانی دەروازەی شاری ئەلجەراحی لە پارێزگای حۆدەیدە ژمارێک لە کەسانی سیڤیلیشیان بریندار کرد.

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، باری جەستەیی ژمارێک لە برینداران شپرزەیەو ئەگەری چوونەسەری ژماری کوژراو و برینداران لەئارادایە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاریی سەعوودی هێرشیان کردەسەر "الخونە" لە پارێزگای حۆدەیدە کە قوربانی بوونی دە ژنی یەمەنی لێکەوتەوە.

عەرەبستان بەپاڵشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە بەئامانجی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردۆتە سەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ