عەرەبستان بە داخستنی بەندەری حەدیدە دیسان پێشی گرت بە گەیشتنی یارمەتی بۆخەڵکی یەمەن
سەرباری ئیدیعای عەرەبستان سەبارەت بە لابرانی گەمارۆی بەندەری حەدیدەی یەمەن، بەڵام ئەم بەندەرە هەروا داخراوەیە.
بەندەری حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن تەنیا ڕێگەی دانی یارمەتی بە گەلی بێ دەرەتانی یەمەن کە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە گەمارۆ دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی پرێس تی وی، عەرەبستان دەیەمی دیسەمبەر ڕایگەیاند : بەندەری حەدیدە ی بۆ دەستەبەر بوونی ئەگەری گواستنەوەی یارمەتی مرۆڤدۆستانە دەکاتەوە بەڵام بە وتەی کاربەدەستانی یەمەنی ، لەو کاتەوە تەنیا سێ گەمی توانیویانە لەم بەندەرە لەنگەر بخەن.
محەممەد ئەبووبەکر ئیسحاق سەرۆکی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتیی بەندەرەکانی یەمەن لە دەریای سوور وتی : کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی لە بەندەرێک کە تەنیا ڕێگەی دانی یارمەتی بە خەڵکی یەمەنە، نادادگەرانەیە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە داخراوە بوونی بەندەری حەدیدە بەمانای کەوتنی ئەم شارە و حەشیمەتی سێ کەسیەتی.
هەروەها بە داخرانی بەندەری حەدیدە لەلایەن عەرەبستانەوە سی هەزار کرێکار بێکار بوونە.
کارناسان وشداریان داوە درێژەی گەمارۆی بەندەری حەدیدە لەلایەن عەرەبستانەوە، دەبێ هۆی هاتنە دی نالەبارترین وشکەساڵیی جیهان لە یەمەن .