کانونی دوھەم 01, 2018 16:54 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە دەسدرێژکارە کانی سەعودی بۆسەر ناوەندیکی سوتەمەنی لە ئەلحودەیدەی یەمەن

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ناوەندیکی سوتەمەنیان لە پەراوێزی بازاڕیکی قەرەباڵغ لە شارستانی جراحی لە پارێزگەی ئەلحودەدید ە لە رٶژئاوای یەمەنیان بومباران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ دوشەممەی هەواڵدەری سەداوسیما بە گیڕانەوە لە ئەلمەسیرە ی یەمەن لەپەلاماری  فرٶکە دەسدرێژکارەکانی سەعودی بۆ سەر شارستانی جەراجی ژمارەیەک لە کەسانی سێڤێل کوژران وبرینداربوون. هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن یش لە وەلام دانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکارانەی عەرەبستان لە سێ هەڵمەتی سەربازی بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوان لە پارێزگەی ئەلجوف لە باکووری ئەم وڵاتە لەناوچە ی عروق ئەلعبید لە شاری ئەلمتون ، وادی شواق لە شاری ئەلغیل وناوچەی ئەلغرفە لە شاری مسلوب پەلاماریان کردو ژمارەیەک لەوانیان کوشت ویا بریندار کرد. لە پارێزگەی تەعیز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەنیش، بنکە وبارەگای بەکرێگیراوان لە هەڵمەتێکی سەربازی لە ڕۆژئاوای ناوچەی تبە ئەلحزرین لە شاری ئەلهاملی لەلایەن هێزەکانی یەمەنی درایە بەرپەلامار. هێزەکانی یەمەنی هەروەها سێ ترۆمبێلی زرەیی وترۆمبێلێکی سەربازی هەڵگری چەکیان لە باکووری شاری یەختل لە تەعیز تەقاندەوە.

سەرپەیڤ