کوژرانی پتر لە دە هەزار کەس لە پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆسەر یەمەن
وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕایگەیاند، دە هەزار و٣٦٣شارومەندی ئەو وڵاتە لەدەسپێکی پەلامارە سەربازییەکانی عەرەبستان بۆسەر ئەو وڵاتە کوژراون.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان، وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕایگەیاند، لەنێو کوژراوانی یەمەنی، دوو هەزار و ٦٦ منداڵ و هەزار و٥٧٤کەسیان ژنن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەمارسی٢٠١٥وە کە عەرەبستان هێرشی کردۆتەسەر یەمەن، ژماری برینداران گەیشتووەتە٢١هەزار و٢٣٣کەس کە زیاتر لە پێنج هەزار و ٥٠٠ کەسیان، ژن و منداڵن.
هەروەها نزیک بە دوو هەزار و پەنجا شارومەندی یەمەنی، پاش پەلامارەکانی عەرەبستان، تووشی کەمئەندامی بوون.
لەهەمان کاتدا، بەرپرسانی تەندروستیی یەمەن لەبارەی کارەساتێکی مرۆیی لەو وڵاتە وشدارییان داو ڕایانگەیاند، پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتری لە١٨پارێزگای لێکەوتووەتەوەو دوابەدوای گەمارۆی یەمەن، دوو ملوێن منداڵی یەمەنی لەبەر بەدخۆراکی ڕەنج دەکێشن.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتەو هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.