کانونی دوھەم 05, 2018 08:48 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی فەلەستینییەک لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون

زایۆنیستێک بە پێی پاسێک لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون، شارومەندێکی فەلەستینی کردە ژێرەوە و شەهیدی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی  ناوەندی  زانیاری گەیاندنی فەلەستین،  رامی عیسا  خەلیل ئەسعەد، شارومەندی فەلەستینی خەڵکی گوندی ئەرتاس لە بەیت لەحم،  ڕۆژی  پێنج شەممە لەلایەن زایۆنیستێک لە نیزیکی شارۆچکەی   خزر  پەلاماری کرایەسەر.

بەوتەی بنەماڵەی شەهیدی فەلەستینی، ڕژێمی زایۆنیستی دوای تێپەڕینی پێنج  کاتژمێر  لەم  ڕووداوە، تەرمی کوڕەکەیان  بەوان دایەوە و بڕیارە ئەمڕۆ دوای  نوێژی هەینی لە شوێنی لە دایک بوونی  لە گوندی ئەرتاس  ئەسپەردە بکرێت .

بەهۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2017 چوار فەلەستینی شەهید، زۆرتر لە سێ هەزار و 464 کەس بریندار  و 700  کەسیش گیراون.

سەرپەیڤ