هاویژرانی موشەکی بالستیک لە لایەن هێزە یەمەنیەکانەوە بەرەو عەرەبستان
یەکینەی موشەکیی یەمەن رایگەیاند ، موشەکێکی بالستیکی کورت بڕی بەرەو سعودیە هاویشتووە .
بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی کەناڵی دەنگوباسی المسیرە ، ئامانج لە هاویژرانی ئەم موشەکە ، ناوچەیەکی سەربازیی لە نێو خاکی عەرەبستان راگێندراوە .
یەکینەی موشەکیی یەمەن پێشتر بە دوای هاویشتنی موشەکێکی بالستیکی " بورکان ئێچ دوو " لە رێکەوتی نۆزدەی دیسامبری رابردوو بەرەو کۆشکی یەمامە لە ریازی پێتەختی عەرەبستان ، باسی دەسپێکی قۆناخێکی نوێ لە بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکارانی سعودی - ئەمریکی کردبوو .
یەکینەی موشەکیی یەمەن لە بەیاننامەیک دا رایگەاند : داکۆکیی ئەمریکا لە عرەبستان ناتوانێ گەلی یەمەن لە رووبەڕووبوونەوەی دەسدرێژیی پاشگەز بکات و خوێنی کوژراوانی دەسدرێژیی سەربازیی سعودیەکان و بەکرێگیراوانی ئەوان بۆسەر یەمەن ، بەفیڕۆ ناچی .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە هێرشی کردووەتە سەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی و دەریایی وئاسمانیی داوە . شەڕنانەوەی سعودی و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن جیا لەوەی کە بووەتە هۆی کوژرانی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، بە ملوێنان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .
شەڕنانەوەی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی رووبەڕووی کەمبوونی ئێجگار زۆری خۆراک و دەرمان کردووە و بوەتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی .