درێژەی شکست هێنانی پەلامارەکانی داعش لەسەرسنوورەکانی عێراق و سووریا
هێزە جەماوەرییەکانی ئێراق(حەشدی شەعبی) جارێکی دیکە پەلاماری تیرۆریستانی تەکفیریی داعش لە تەل سەفوک لەسنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریایان بەرپەرچ دایەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی لوبنانی"النشرە"؛ حەشدی شەعبیی ئێراق ئەمڕۆ شەممە بە بەرپەرچ دانەوەی دووبارەی پەلاماری داعش لەسەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا، ڕایگەیاند؛ پاشماوەکانی داعش لە هەندێ ناوچەی بیابانی و رۆژاوایی ئێراق بەتایبەت لەسنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا جارناجارێک جم و جۆڵگەلێک دەکەن کە بە هۆشیاری هێزە جەماوەرییەکان بەرپەرچ دەدرێتەوە.
حەشدی شەعبیی ئێراق پێنج شەممەی ڕابردووش پەلاماری گرووپی ڕەشەکوژی داعشی بەکەڵک وەرگرتن لە١٨کەسی خۆتەقێن بۆسەر یەکەکانی بازگەی تەل سەفوک پووچەڵ کردەوە.
لەهەمان کاتدا، هەندێ سەرچاوەی ئێڕاقی ڕایانگەیاند، تیرۆریستانی تەکفیریی داعش لەناوچەی "الجزیرە" لە ڕۆژاوای مووسڵ جم و جۆڵی نوێیان ئەنجام دا کە لەدواپەلامارەکانیان سێ کەس لەهێزەکانی حەشدی عەشاییرییان لە ئاوایی "المستنطق" لەڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا کوشت.
ئەو سەرچاوە ئێراقییانە، هۆی گەڕانەوەی داعش بۆ ڕۆژاوای مووسڵیان، کشانەوەی هێزە ئێراقییەکان لەوناوچانەو سەرقاڵبوونیان بە شەڕی ڕزگارکردنی حەویجە زانیوە کە بەهۆشیاری هێزە ئێراقییەکان، ئەو هەوڵە تیرۆریستیانە خێرا ناسراون و بەرپەرچ دراونەوە.