کانونی دوھەم 07, 2018 13:03 Asia/Tehran
  • ناکام مانەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لە بەرەوپێش چوون بۆ پارێزگەی جوفی یەمەن

هێزی یەمەنی هەوڵی بەکرێگیراوانی دەستدرێژکار بۆ بەرەوپێش چوون بۆ نێو پارێزگەی جوفی ئەم وڵاتەیان بەرپەرچ دایەوە .

کەناڵی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە پەیامنێرەکەی ڕایگەیاند:  هێزی یەمەنی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ناکام هێشتنەوەی هەوڵی بەکرێگیراوانی سعودی  بۆ پێشڕەوی کردن بۆ نێو پارێزگەی جوف لە باکووری ئەم وڵاتە، ژومارێک لەوانیان کوشت و برینداریان کرد  .

لەلایەکی دیکەشەوە  سپوتنیک رایگەیاند:  یەکەی گوللە هاوێژی ئەنساروڵڵای یەمەن  ڕۆژی شەممە  هێزێکی سعودی و دوو بەکرێگیراوی یەمەنی لە ناوچەی سنووری جیزان کوشت  .

هەرلەم حاڵەش  ڕاگەیەندرا سێ کەس لە شارومەندانی یەمەنی لە پەلاماری  فڕۆکە جەنگییەکان بۆسەر ماڵە ئاوەدانەان لەشاری سەحاری پارێزگەی سەعدە بریندار بوون  .

سەرپەیڤ