پەلاماری دەستدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر بازارێک لە باکووری یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی لە درێژەی پەلامارەکانیان دا بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن، بازارێکیان لە ستانی سەعدە (باکووری یەمەن) بۆردۆمان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەڤزیۆنی مەیادینی لوبنا، لەم پەلامارە ژماریک لە کەسانی سیڤیل لە وان چەند منداڵ بریندار بوون.
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر ستانی سەعدە دۆینێ شەممەیش درێژەی بوو کە بوو بە هۆی کوژرانی ژمارێک لە کەسانی سیڤیل.
هەر لەم حالە دا ، هێزە یەمەنییەکان لە کاردانەوە بەرامبەر دەستدرێژی درندانەی سەعوودییەکان، لە دوو ناوچەی جیزان و عەسیر لە باشووری عەرەبستان زەبرگەلێکی سامناکیان داوە لە سەربازییەکانی سەۆوودی و بەکرێگیراوانی ئەوان .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردە سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی، دەریایی و ئاسمانی داوە. شەڕخوازییەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن جگە لە وەی بوووەتەهۆی مردن و تیا چوون و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ملوینان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .
هەواڵێکی تر لەیەمەن باسی ئەوە دەکات، " سادقئەبووڕاس" جێگری حیزبی کۆنگرەی جەماوەری یەمەن لە دانیشتنێک دا بوو بە جێنشینی " عەلی عەبدوڵاسالح" سەرۆکی پێشووی ئەم پارتە. " ئەبوو ڕاس" وتی: ئەم پارتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان، لە تەنیشت گەلی یەمەندا دەمێنێتەوە.
عەلی عەبدوڵا سالح سەرۆکی پیشووی پارتی کۆنگرەی جەماوەری یەمەن سەرەتاکانی دیسەمبەری ٢٠١٧ دوای خەیانەت بە بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا و چوونە نێو ڕیزی دوژمنانی گەلی یەمەن، لە کاتی هەڵاتن بەرەو ئیمارات کوژرا.