قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی تڕۆڕیستان لە توونس
وەزارەتی بەرگری توونس باسی کرد لە گرتنی یەکێک لە مەترسیدارترین تڕۆڕیستانی گرووپی جوند ئەلخەلیفە لە بەرزاییەکانی پارێزگای ئەلقەسرین لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی شین هوا وەزارەتی بەرگری توونس ڕایگەیاند هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە بە بۆسە نانەوە لە چیاکانی ئەلسەلووم توانیان یەکێک لە مەترسیدارترین تڕوڕیستانی تاقمی جوندولخەلیفە سەر بەد اعش بە ناوی بورهان ئەلبولعابی قۆڵبەست بکەن . وەزارەتی بەرگری توونس وتیشی ئەلبولعەبی یەکێک لە سەرکردەکانی تاقمی جوندولخەلیفەیە کە لە ئەلجەزایر چالاکی زۆری هەیە . ئەرتەشی توونس ڕایگەیاندووە کە هەروەها لە ناوچە کوێستانیەکانی ئەلسلووم خەریکی ڕاوەدوونانی تڕوڕیستانی تاقمی جوندولخەلیفەن . توونس لە ساڵی 2011 وە شایەتی شەپۆلێک لە پەلاماری تڕوڕیستیە و بە پێی ڕاگەیندرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی ئەو وڵاتە لە ڕیزی تاقمە تڕۆڕیستەکانن کە شکست هێنانی قورسی ئەو تڕۆڕیستانە لە سووریا و ئێراق بووەتە هۆی بەربڵاو ی ئەوان لە وڵاتانی دیکە وەکوو ئەلجەزایر و توونس.