کەوتنە بەر ئامانجی فڕۆکەیەکی شەڕکەری دەست درێژکاران لە یەمەن
سەرچاوەکانی سەربە سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن باسی کەوتنە بەر ئامانجی فڕۆکەیەکی شەڕکەری دیکەی دەست درێژکاران بە سەرکردایەتیی عەرەبستانیان کردووە لە یەمەن دا.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەسیرەی یەمەن، یەکەی دژە ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف ١٥ی دەست درێژکارانی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان لە ئاسمانی سەنعای پێتەختی یەمەن دایە بەر پەلامار.
دوێنێ یەکشەممەش یەکەی دژە ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، فڕۆکەیەکی شەڕکەری سەربە ھاوپەیمانیی عەرەبی سەرکردایەتیی عەرەبستانی لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن خستە خوارەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی(٢٠١٧) ھەزارو ٥٦٩ ترۆمبیلی سەربازیی ھاوپەیمانیی عەرەبییان لەنێو بردو یەکەی دژی ئاسمانیی یەمەنیەکانیش ٢٩ فڕۆکەی شەڕکەر، کۆپتەرو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.