کانونی دوھەم 08, 2018 21:14 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزە یەمەنییەکان بۆسەر بنکەو پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە تەعز

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەهێرشی کتوپڕ و لەناکاو بۆسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژهەڵاتی پاسگەی خالیدو ڕۆژاوای شاری مەوزەع لە پارێزگای تەعز لەباشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، خەسار و زیانی قورسیام لەوان دا.

کەناڵی ئەلعالەم ئەمڕۆ دووشەممە بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند؛ هیزە هاوبەشە یەمەنییەکان پێگەکانی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودیان لە دەورووبەری ناوچەی ئەلسەفینەو ئەلمەحروق لە شاری نۆهەمی پارێزگای سەنعاش کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوەیەکی پارتی کۆنگرەی جەماوەریی یەمەن لە وتووێژ لەگەڵ سپۆتنیک باسی ڕێککەوتنی بەرپرسانی ئەو پارتەو بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنی کرد بۆ یەکگرتوو بوون لەهەمبەر هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی عەرەبستان ووەلانانی ناکۆکییەکانی هاوپێوەند بە سەرەتاکانی مانگی دیسەمبەری٢٠١٧.

پاش کودەتای عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لە سەرەتاکانی مانگی دیسەمبەری٢٠١٧ کە هاوڕێ بوو لەگەڵ پاڵپشتیی ئیمارات و عەرەبستان، لەنێوان بزووتنەوەی ئەنساروڵڵاو لایەنگرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحدا، شەڕ وپێکدادانێکی چەکدارانە لە سەنعا ڕووی دا کە سەرەنجام، کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و ژمارێک لە لایەنگران وهاوڕێیانی ناوبراوی لێکەوتەوە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە بەئامانجی گەڕاندنەوەی مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتەو هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە و جگە لە کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس، بەملوێنان یەمەنیشی ئاوارە کردووە.

سەرپەیڤ