خراپ بوونی دۆخی ئینسانی لە یەمەن
کەمبوونی دەرمان وگەماروی یەمەن، بارودۆخ لە سەرانسەری ئەم وڵاتە، بەتایبەت لە پارێزگەی ئەلحودیدە لە رۆژئاوای یەمەنی خراپتر کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم، پەرەی نەخۆشێە جۆربەجۆرەکان وکەمبوونی دەرمان وپزیشک ، نەخۆشخانەکان لە شارەخۆربەجۆرەکانی یەمەنی لەگەل کێشەی خزمەت گەیاندن ڕووبەڕوو کردوەتەوە. یەکێ لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی ئەلسورە لە ئەلحەدیدە ی یەمەن ، وێڕای کارەسات بار زانینی دۆخی ئینسانی لە یەمەن وتی: گەمارۆ ودۆخی شەڕ، دۆخی بەشی تەندوروستی ودەرمانی بە توندی خستووەتە ژێر کاریگەریەوە. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، هەرئێستاکە دەرمانگاە ونەخۆشخانەکانی یەمەن، لیواولیوە لە نەخۆش وپزیشکەکانیش بە شێوەی خۆبەخش وبەبێ وەرگرتنی مۆچە کاردەکەن. ڕێکخراوی تەندوروستی جیهانی زۆرجار ڕایگەیاندووە سەدان شارومەندی یەمەنی تۆشی نەخۆشی کولیرا ودیفتری بوونەو هەرئێستاکە پەرەی ئەم نەخۆشیانە ، هەڕەشە ئەکات لەگیانی زۆرێک لە شارومەندانی یەمەنی . عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر ، لەمارسی دووهەزاروپازدە بۆسەریەمەن وهاوکات ئەم وڵاتە ی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕخوازیەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لەیەمەن سەرەرای ئەمەکە بووە بەهۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزارو کەس ، ملوینان یەمەنیشی ئاوارەو هەڵوەدا کردووە. شەڕخوازیەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی ڕووبەڕووکردووە لەگەڵ کەمبوونی توندی مادەی خواردەمەنی ودەرمانی وبووە بەهۆی پەرەی نەخۆشی جۆربەجۆر.