کانونی دوھەم 10, 2018 08:33 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی نەخۆشی  ملەخڕێ لە یەمەن گەییشتە ٤٨ کەس

ڕیکخراوی جیهانی تەندروستی شەوی چوار شەممە ڕایگەیاند، ژمارەی قووربانیانی نەخۆشی "ملە خڕێ" لەیەمەن گەییشتۆتە ٤٨ کەس .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ، لانیکەم ٥٠٠ یەمەنی تا بە ئێستا لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە دا تووشی ملە خڕێ بوونە .

 ملە خڕێ نەخۆشی درمیی، یەکجار کووشەندەیە کە خێرا تەشەنا دەستینێت  و دەزگەی هەناسە کێشانی ئینسان تووشی گرفت دەکات. لە شوێنهاتەکانی ئەم نەخۆشییە ژانیی گەروو، یاو، کۆخە و گیرانی دەنگە و بێتوو درێژەی بێت   نەخۆشییەکانی دڵ، گورچیلە و فەلەجی دەست و پێ مرۆڤیشی لێدەکەوێتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر، ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی هەروەها بە جەختکردن لە سەر ئەوەی یەمەن بەرەو ڕووی خراپترین ڕەوشی ئینسانیی لە جیهان دایە  بەڕاشکاوی وتی ٨ ملوین یەمەنی لە  مەترسیی قات وقری دان .

 بە  هۆی درێژەی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر  یەمەن و کاولکرانیی دامەزراوە ژێرخانییەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت تۆری گەیاندنی ئاو، نەخۆشی "کۆلێرا" یش خێرا تەشەنای سەندوە لەم وڵاتە دا .

تا بە ئێستا پتر لە ٢٢٠٠ یەمەنی بە هۆی تووشبوون بە کۆلێرا گیانی خۆیان لە دەست داوە .

 عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستدرێژی کردووە بۆ سەر یەمەن و ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانیی کردووە. شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لە یەمەن تابەئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدابوونی ملوێنان یەمەنی . یەمەن هەروەها بە هۆی ئەم دەستدرێژییە بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی و دەواو دەرمان بۆتەوە .

 ڕژێمی سەعوودی و ئەمریکا  تا بە ئێستا  بە هۆی خۆڕاگریی خەڵکی  یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە ( بەدەستەڵات گەیاندنی دەست و پێوەندەکانیان) بگەن.

سەرپەیڤ