کانونی دوھەم 13, 2018 17:27 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی لە ئەلجوفی یەمەن

پەلاماری تۆپخانەیی و مووشەکیی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگای ئەلجوف لەباکووری ئەو وڵاتە، کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لەوانی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە(النجم الثاقب)ی یەمەن، سەرچاوەیەکی سەربازیی ڕایگەیاند، ژمارێک لەو بەکرێگیراوە سەعوودییانە لەهێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر پێگەو بنکەکانی ئەوان لەناوچەی ئەلمەهاشمە لەپارێزگای ئەلجوف کوژران و بریندار بوون.

هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها ئۆپراسیۆنی خۆیان لەدژ پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەکانی "الغرفە" و"الزرقە" هەڵکەوتوو لە ئەلمەسلوب ئەنجام دا کە بەهۆیانەوە، ژمارێک بەکرێگیراون کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازیش ڕایگەیاند، حەوت ئۆتۆمبیلی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی لەباکووری یەختول و باشووری رۆژهەڵاتی "قطابە" لەپارێزگای تەعز، تێکشکێندراوە.

پێشتر، هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن توانیبوویان لە ئۆپراسیۆنەکەیان لەدژ سەربازانی سەعوودی لەناوچەکانی جازان، نەجران و عەسیر هەڵکەوتوو لە باشووری رۆژاوای عەرەبستان لانیکەم حەوت سەربازی سەعوودی بکوژن.

سەرپەیڤ