کانونی دوھەم 14, 2018 08:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە

سەرچاوەکانی فەلەستینی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شاری ڕەفەح لەباشووری کەرتی غەززەیان بوردومان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی  بنکەگەلێکیان لە بوارگەی کەرەم ئەبووسالم لە ڕۆژهەڵاتی  ڕەفەح داوەتە بەر پەلامار  .

ئەویخای  ئەدرعی   وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی ، دامەزراوەکانی ژێرخانەیی  بزووتنەوەی حەماسیان لە سنووری کەرتی غەززە لەگەڵ میسر بوردومان کرد.

بەرلەمە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سی ویەکەمی دیسەمبەری ساڵی  2017  ش  بنکەی  بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماسیان  لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح بوردومان کرد  .

پەلاماری ئاسمانیی  ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە دوای ئەوە ئەنجام بوو کە یواف گالانت   فەرماندەی پێشووی  سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەی تیرۆری لە  یەحیا سنوار  سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە غەززە  کرد بوو  .

هاوکات لەگەڵ بڕیاری شەشەمی دیسەمبەری 2017ی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی قودس، هەڵمەتی سەربازیی  ڕژێمی ئیسرائیل  بە دژی فەلەستینییەکان لەوان لە کەرتی غەززە توندتر بووەوتەوە.

سەرپەیڤ