کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە شەست بەکرێگیراوی سەعوودی لە یەمەن
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنی جیاجیا لە پارێزگاکانی تەعز و حۆدەیدە زیاتر لە شەست کەس لە بەکرێگیراوانی سەعوودییان کوشت ویان بریندار کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە پێگەکانی ئەلشەبەکەو ئەلئەرجلی هی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەباکووری ناوچەی یەختەل سەربە شاری مۆخا لە پارێزگای تەعز لەباشووری رۆژاوای یەمەن ، بۆسەی جۆراوجۆریان نایەوە.
سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی هێزە یەمەنییەکان لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە یەختەل زیاتر لە چل کەس لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کوژران و بریندار بوون و شەش ئۆتۆمبیلی سەربازیشیان تێکشێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاسایشیی یەمەنیش وتی: هێزەکانی سوپای یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا هەروەها رۆژی شەممە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش و ئامێرێکی جەنگیان لە ناوچەی "القطابە" هەڵکەوتوو لە باکووری شاری ئەلخوخەی سەر بە پارێزگای حۆدەیدە لەڕۆژاوای یەمەن کردە ئامانج کە بەهۆیەوە، زیاتر لە بیست بەکرێگیراوای سەعوودی کوژران ویان بریندار بوون.
لەهەمان کاتدا، لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەکێک لە مەزرا کشت و کاڵییەکان لە ناوچەی ئەلجەراحی لەپارێزگای حۆدەیدەی یەمەن، دووشارومەندی یەمەنی کوژران و سێ کەسیش بریندار بوون.