ڕاگیرانیی هەناردەی چەک لە ئەڵمانیاوە بۆ عەرەبستان
دەوڵەتی ئەڵمایان ڕایگەیاند هەناردەی چەک و چۆڵ بۆ عەرەبستان ڕادەگرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەوالدەری ئەڵمانیا ، " ستفان زایبێرت" وتە بێژی دەوڵەتی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، بەرلین خێرا ئامادە کردنیی کەرەستە وئامێرەکانی سەربازی بۆ لایەنە دژ بەرەکان لە شەڕی یەمەن ڕادەگرێت و عەرەبستان وەکوو گرنگترین کڕیاری چەک وچۆڵی ئەڵمانیا ، لەوینەی ئەو وڵاتانەیە . بە وتەی زایبێرت، ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵی ئەڵمانیا ، هەر ئێستا ناتوانێ ئیزنیک بۆ هەناردەی چەک دەربکات کە هاوڕەوت بێت لەگەڵ ڕیککەوتنەکان بۆ پێکهێنای کابینەی هاوپەیمانی لەو وڵاتە دا نەبێت.
عەرەبستان سەدان ملوین چەک و چۆڵ لە ئەڵمانیا دەکڕێت و ئەوە لەبارودۆخیک دایە کە پتر لە پێنج هەزار کەسی سیڤیل دوا بە دوای پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن دا کوژراون.
عەرەبستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە وێنەی ١٠ وڵاتی گرنگن کە دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ هەناردەی چەک بۆ ئەم دوو وڵاتە ئیزننامەی دەرکردبوو .