کانونی دوھەم 22, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • هاویشتنی مووشەکی

سەڕچاوە یەمەنیەکان باسیان کرد لە هاوێژرانی مووشەکی بالستیک لە جۆری " قاهیری دوو " بۆ سەر بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەیەکی هەڵکەوتوو لە پارێزگای تەعەز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  دوشەمەی  هەواڵدەریی  مێهر بە گێڕانەوە  لە ئەلمەسیرە  سەرچاوە یەمەنیەکان  وتیشیان :  بەو مووشەکە  بنکەی  بەکرێگیراوانی  سەعوودیان  لە ناوەندی  سەربازیی  ئەلخەیام  لە تەعەز دایە بەر پەلامار . بە وتەی  ئەو سەرچاوە  بە هۆی  هاویشتنی ئەو مووشەکە  ژۆمارێک  لە بەکرێگیراوانی  سەعوودی  کوژران و یان بریندار کران .

ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن هەروەها ئەمڕو لە ئوپراسیونێکی دیکە دا دژی بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچە جۆراوجورەکانی تەعەز ژومارێک لە بەکرێگیراوانیان کوشت و یان بریندار کرد . لە هەمان حاڵدا پەلاماری غافڵگیرانەی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر بنکەی بەکریگیراوانی  سەعوودی  لە ناوچەی  " تەپە ئەلقناسین "  لە شاری ئەلغەیل  لە جووف   بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی  ژومارێکی  زۆر  لە بەکرێگیراوانی  سەعوودی .
 

سەرپەیڤ