هەنیە: بریاری ترەمپ دەستپێکی کۆتایی کاری ئیسرائیل دەبێت
بڕیاری " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی قۆدس، دەستپێکی کۆتایی کاری ئەم ڕژیمە دەبێت .
بەگویرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، " ئیسماعیل هەنیە" ئەمرۆ سێ شەممە لە بارەی دوایین گۆرانکارییەکانی هاوپێوەند بە مەسەلەی فەلەستین و ناوچە ، وتیشی: تەنیا داوا و ئامانجی ئێمە گەڕانەوەی فەلەستینییەکانە بۆ زێدی مێژووی خۆیان دا .
هەنیە بە مەحکوومکردنیی ترۆری بێ ئاکامی " محەممەد حەمدان" لە ئەندامانی حەمماس وتیشی: ئەم تاوانکارییە لە ڕاستی دا شووناسی فەلەستینییەکان لە لوبنانی داوەتە بەر ئامانجی خۆیەوە و زایۆنیستەکان بەرپرسی ئەم تاوانکارییەن.
یەکشەممەی حەوتەی ڕابردوو بە هۆی تەقینەوەی ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو لە شاری سەیدا لە باشووری لوبنان، "محەممەد حیمدان" لە ئەندامانی پایەبەرزی بزوتنەوەی حەمماس بریندار بوو .
سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە درێژە دا بەڕاشکاوی وتی: مەسەلەی یەخسیرە فەلەستینییەکان لە سەرووی ئەولەویەتی ئێمە دەبێت و ئێمە دیسان جەختدەکەینەوە کە مۆقاومە سەبارەت بە یەخسیرانی ئەمەگدارە و پێبەندی بەلێنییەکانی خۆیەتی . هەنیە بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە کێشەی قۆدس مێحوەری هەموو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە وتیشی: سەفەری " مایک پێنیس" جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچە و فەلەستینی داگیر کراو سەفەرێکی نگریسە و بڕیاری دژی قۆدسی ترەمپ و قسەکانی ئەمدواییەی مایک پینیس و بڕیارەکانی ئەمدواییەی رژیمی زایۆنی وەک هەرەشەگەلێکن لە پێش رووی مەسەلەی فەلەستین دا .
ئەو وتیشی بریاری دەوڵەتی ئەمریکا لە بارەی کەمکردنەوەی یارمەتی دراوی بۆ ئاژانسی فریاگوزاری و اکردۆزینەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانروڤا) مەسەلەی مافی گەڕانەوەی ئاوارەکانی داوەتە بەر ئامانجی خۆی دا .