کانونی دوھەم 25, 2018 11:37 Asia/Tehran
  • خستنە خوارەوەی فڕۆکەی سیخوڕیی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە یەمەن

بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن رایگەیاند: فڕۆکەیەکی سیخوڕیی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی لە پارێزگای مەئاریب خستۆتە خوارەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرەی سەر بە بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن ئێوارەی چوارشەممە بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: یەکەی بەرگریی ئاسمانیی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن ئەو فڕۆکە سیخوڕییەی لە کاتی فڕین بە سەر ئاسمانی ناوچەی «حریب القرامیش»Kharayeb Al Quramish لە ڕۆژاوای پارێزگای مەئاریب لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتە خستۆتە خوارەوە.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن ٣٠ی دێسەمبەریش فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە شاری سەرسنووریی "حەرەز" هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەجە (ڕۆژاوای ئەم پارێزگایە) خستە خوارەوە.

هەروەها خەباتکارانی یەمەنی هێرشیان کردە سەر بنکە و مەتەرێزەکانی هۆگرانی «عبد ربه منصور هادی» سەرۆک کۆماری وازلەکارهێناوی یەمەن کە بە هۆیەوە ژمارێک لە کەسانی سەر بە مەنسوور هادی کوژران و بریندار بوون.

ئەوە لە کاتێکداتە کە یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) دوو مووشەکی بالستیکییان بەرەو بنکە و مەتەرێزەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی «نهم»ی پارێزگای سەنعا تەقاند.

سەرپەیڤ