نیگەرانی دەربڕینی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕەوشی ئاڵۆزی مرۆیی لە یەمەن
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕەوشی ئاڵۆزی مرۆیی لە یەمەن نیگەرانی دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئانتۆیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی : وەستانی تێکهەڵچوونەکان و کۆتایی ناکۆکییەکان لە یەمەن باشترین ڕێگە بۆ بەرەنگار بوونەوەی کارەساتی مرۆیی ئێستا لەم وڵاتەیە .
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش لە لایەنەکانی دیکەی تێکهەڵچوون لە یەمەنی ویست کۆتایی بێنن بە هەڵمەتی دوژمنکارانە و بە شێوەی جیدی و کاریگەر لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەی سیاسی هەمیشەیی بەمەبەستی دامەزراندنی ئاشتی و سەقام لەم وڵاتە هاوکاری بکەن.
گۆتێرێش وتیشی : خەڵکی یەمەن بەرەوڕووی قەیرانی مرۆیی پڕمەترسی بوونەتەوە .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لەساڵی 2015 پەلاماری کردەسەر یەمەن و دوایی ئەم وڵاتەی لە زەوین و ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ دا .
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن تائێستا کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی لێ کەوتوەتەوە.