درێژەی پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر ناوچەکانی لێواری رۆژاوا
هێزەکانی رژێمی زایۆنی بە پەلامار بۆسەر چەندین ناوچەی لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن ژمارێک لە فەلەستینیەکانیان بریندارکرد و ژمارێکیشیان گرت .
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم رۆژی هەینی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە فەلەستینیەکان راپۆری دا : زایۆینیەکان ، هەڵمەتی هێرش و پکشنینی ماڵەکان لە جنین ، شارۆچکەی ئەلیاموون ، شارۆچکەی قەباتیە و ئاوایی موسلمیە لە لێواری رۆژاوایان دەستپێکرد .
بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، لەشکەریانی زایۆنیست دوو گەنجی فەلەستینیان لە باشووری ئەلخەلیل لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن و دوو کەسی دیکەیان لە جنین گرت کە یەکیان یەخسیری ئازادکراو بوو .
لەشکەریانی رژێمی زایۆنی لە هێرشی سەر ئوردوگای جنین لە لێواری رۆژوا ، دانیشتوانی ئەوێیان دایە بەر دارکاری کە لە ئەنجامدا ژمارێک لە شارومەندان و لاوانی فەلەستینی بریندار بوون .
ناوچە فەلەستینیەکان لە شەشی دیسامبری 2017 وە بۆ ناڕەزایەتی بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ راگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ئیسراییل ، بوونەتە گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی قورس نێوان زایۆنیەکان و فەلەستینیەکان .
لەم تێکهەڵچوونانەدا تا ئێستا 21 فەلەستینی شەهید و هەزاران کەسیش بریندار بوونە .
بەپێی دوایین راپۆرەکان ، زیاتر لە پێنسەد فەلەستینیش لە کاتی بڕیاری ترەمپەوە دژی قودس ، گیراون .