کانونی دوھەم 26, 2018 16:20 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی روس : ئەمریکا بەدوای هەڵوەشاندنی سوریادایە

باڵوێزی روسیا لە لوبنان وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە هەنگاوەکانی تورکیا لە سوریا و هەروەها جموجۆڵی گوماناویی ئەمریکا لەم وڵاتەدا گوتی : ئەمریکا بەم کارانەی ئەم بەینەی نیشانی داوە بە دوای هەڵوەشاندنی سوریادایە بەڵام ڕێگای ئەم کارە بە ئەمریکا نادرێ .

بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی کەناڵی ئەلمەیاندین ، ئەلەکساندر زاسپکین باڵوێزی روسیا لە لوبنان وتیشی نیگەرانی دەسوەردانی تورکیا لە سوریاین و جەخت دەکەینەوە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێویستیی گەڕاندنەوەی سەروەریی بە تەواوەتی ئەم وڵاتە .

پەلامارە سەربازیەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە پارێزگەی حەڵەب لە باکووری سوریا لە ژێر ناوی چڵە زەیتون لە دژی هێزە کوردیەکان بیستی ژانیڤەری دەست پێبوو .

وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا پەلاماری هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەم شارەی مەحکوم کرد و رایگەیاند : ئەم هەنگاوەی تورکیا پێشێل کردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .

زاسپکین لە درێژەدا بە دەربڕینی نیگەرانیی لە جموجۆڵی گوماناوی ئەمریکا لە سوریا بە تایبەت لە ناوچەکانی ژێر دەستی کوردەکان گوتی : واشنگتۆن چەندین گروپی لە سوریا چەکدار کردووە و ناوچەی ئەمن و گروپی خۆجێیی و ئەرتەشی نوێی پێک هیناوە و هەمووی ئەمانە ئاماژە دەکەنە نیازی واشنگتۆن بۆ هەڵوەشاندنی سوریا بەڵام رێگای ئەم کارەی پێ نادرێ .

ئەمریکا  بە بیانووی نەهێشتنی گروپە ترۆریستیەکان بە شێوەی نایاسایی لە سوریا ئامادەیی سەربازیی هەیە و تا  ئێستا بە ملیاردان دۆڵار چەک و کەلوپەلی سەربازیی داوە بە ترۆریستانی جێگیر لە سوریا و عێراق .

 

سەرپەیڤ