رێگرتنی رژێمی بەحرێن لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە ناوچەی "الدراز"
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i324219-رێگرتنی_رژێمی_بەحرێن_لە_بەڕێوەچوونی_نوێژی_هەینی_لە_ناوچەی_الدراز
لەشکەریانی رژێمی ئالی خەلیفە بۆ هەشتا هەمین حەوتەی بە دوای یەکدا رێیان گرت لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی شیعەکانی بەحرێن لە ناوچەی " الدراز" ، شوێنی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم زانای ئایینی گەورەی ئەم وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2018 14:04 Asia/Tehran
  • رێگرتنی رژێمی بەحرێن لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە ناوچەی

لەشکەریانی رژێمی ئالی خەلیفە بۆ هەشتا هەمین حەوتەی بە دوای یەکدا رێیان گرت لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی شیعەکانی بەحرێن لە ناوچەی " الدراز" ، شوێنی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم زانای ئایینی گەورەی ئەم وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی ماڵپەڕی « صوت المنامه » بە دوای ئەم هەنگاوەی رژێمی ئالی خەلیفەدا ، خۆپێشاندانێکی بەرفراوان لە دژی ئەم رژێمە لە ناوچەی دوراز بەڕێوە چوو .

بەشداران لەم خۆپێشاندانەدا بە بەرزکردنەوەی دروشم گەلێک ، هەنگاوە دوژمنکاریەکانی ئالی خەلیفەیان ئیدانە کرد . خۆپێشاندەران هەروەها دروشم گەلێکیان بۆ یەکدەنگیی لە گەڵ شێخ عیسا قاسم بەرز کردەوە .

رژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی هاوڵاتی بوون و دادگایی کردنی شێخ عیسا قاسم لە ژوئەنی 2016 وە ناوچەی دوراز ، شوێنی نشتەجێ بوونی ئەم زانا ئایینیەی گەمارۆداوە .