کانونی دوھەم 27, 2018 08:21 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ڕەخنە گرانەی کوردانی لوبنان بەرامبەر باڵوێزخانەی تورکیا لە بەیرووت

سەدان کەس لە کوردەکانی لوبنان بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە حاند پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا بەرامبەر باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە بەیرووت(پێتەختی لوبنان) کۆبوونەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشداربووانیی کۆبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک و هەڵگرتنیی لافیتە، پەلاماری سەربازیی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە باکووری سوریایان شەرمەزار کرد .

 لەم کۆبوونەوەیە دا کە لە سەر بانگێشتنیی ژمارێک لە گرووپ و چالاکڤانە کوردەکان لە لوبنان  بەڕێوە چوو، لە سەر ڕاگیرانی پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا جەختیانکردووە.

 ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە باکووری سوریا لە رۆژی شەممە(٢٠ ژەنیڤەری) دەستپێکراوە.

 دەوڵەتی سوریا ، پێشتر ئۆپەراسیۆنی دەسدرێژکارنەی  سەربازیی تورکیا  بۆ سەر شاری عەفرینی وەک دەستدرێژی و بنپێکردنیی سەروەری سوریا زانی و شەرمەزاری کرد .

 

سەرپەیڤ