درێژەی خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین دژی ڕژێمی ئالی خەلیفە
خەڵکی بەحرەین بۆ شەرمەزارکردنیی گەمارۆی ماڵی شیخ عیسا قاسم زانای پایەبەرزی ئەو وڵاتە، لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی بەحرەین دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە، خۆپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێرانەوە لە چالاکڤانە بەحرەینییەکان ، خەڵکی بەحرەین ئێوارەی دۆینێ هەینی لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی بەحرەین لە وان شاری مەنامەی پێتەخت لەمەڕ پشتگریی لە شیخ عیسا قاسم دروشمیان بەرزکردەوە .
خۆپیشاندەرە بەحرەینییەکان جەختیان کردەوە لە سەر کۆتایی دانی گەمارۆی ماڵی شیخ عیسا قاسم جەختیان کرد .
هەر لەم حالە دا سەربازییەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بۆ هەشتادەمین حەتەی بەردەوام لە بەڕێوە چوونی نوێژی هەینی شیعەکانی بەحرەینی لە ناوچەی ئەلدەراز، سۆینی نیشتە جیبوونیی شیخ عیسا قاسم زانای پایەبەرزی ئەو وڵاتە پێشگیرییان کرد . دوا بە دوای ئەم کردەوەیە ڕژیمی ئالی خەلیفە، خۆپیشاندانی بەربڵاو دژی ئەم ڕژێمە لە ناوچەی ئەلدەراز دا بەڕێوە چوو .
ڕژیمی ئالی خەلیفە بە وەرگرتنی مافی شارومەندی و مۆحاکمەی شیخ "عیسا قاسم" لە ژوئەنی ٢٠١٦ ناوچەی ئەلدۆراز، شۆینی نیشتە جیبوونی ئەم زانا ئایینییە یان گەمارۆ داوە . لەهەمان کات ، ژمارێک لە گەنجەکانیی بەحرەین بەڕێبەری زانایان لە گرد وپەڕی ماڵی سیخ عیسا قاسم لە ناوچەی ئەلدەراز بۆ نیشان دانیی بەرگریی لەو، مانیان گرت.
بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ەوە شانۆی شۆرشی جەماوەری دژی ڕژیمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی ، دامەزرێندرانی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاریی دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیان دا .