وەبەر پەلاماردرانی بنکە وبارەگای دەسدرێژکارانی سەعودی لە ئەلبەیزای یەمەن
سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن ، بنکەی دەسرێژکارانی سەعودی یان لە " قیفە" هەڵکەوتوو لە ستانی ئەلبیزایان لە باشووری ئەم وڵاتە دایە بەر پەلاماری خۆیان .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە کەنالی تەلەفیزیۆنی یەمەنی ئەلمەسیرە، دوابەدوای ئەم هەڵمەتەی هێزەکانی یەمەنی ، ژمارەیەک لە دەسدرێژکارانی سەعوودی کوژران یان بریندار بوون وترۆمبێلێکی سەربازیش تەقێندرایەوە. سەرچاوە میدیاییەکان پیداگریان کرد هەڵمەتی هێزەکانی یەمەنی لە دژی سەعودیەکان لە ئەلبیزا غافلگیرانە بوو وبووە هۆی خەساروزیانی بەرفراوان لە ڕیزەکانیان . هەرلەم حاڵەدا ،دەسدرێژکارانی سەعودی جاریکی تر لە پەلامار بۆسەر بنکە وپیگەی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە تەعیزلەباشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ناکارامە مانەوەو ژمارەیەک لە بەکرێگیراونی سەعودیش لە دژی پەلاماری هێزەکانی یەمەنی کوژران ویان برینداربوون.لە پارێزگەی ئەلجوف لەباکووری یەمەنیش ،هێزەکانی یەمەنی بە کاتیوشا شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانیان لە بنکەی ئەلحرسیان دایە بەر دەسڕێژ. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا لە مارسی دووهەزارو پازدە پەلاماری کردە سەریەمەن وپاشان ئەم وڵاتەی دایە بەر گەمارۆی زەوینی ، زەریایی ، ئاسمانی . شەڕخوازیەکانی عەرەبستان لەیەمەن هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزارکەس وئاوارەو هەڵوەدا بوونی ملوینان یەمەنی. هێزە یەمەنیەکانیش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی دەسدرێژکاران، بنکەی وپیگەی ڕژێمی ئالی سەعود وبەکریگیراوانیان لە یەمەن ولەنێوخۆی خاکی عەرەبستان ئەدەنە بەردەسڕێژ.