هاوێژرانی دوو مووشەک بەرەو بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە یەمەن
یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی شەممە دوو مووشەکی بالستیکیان بەرەو بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جووف لە باکووری یەمەن، هاویشت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەم دوو مووشەکە ڕاست لە ئامانجەکان کەوتووە وتی : لەم پەلامارە مووشەکییە، ژومارێک بەکرێگیراوی سعودیش کوژراون .
یەکەکی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی هەینیش شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە پارێزگەی تەعز لەباشووری یەمەن بەمووشەکێک داوەتە بەر پەلامار .
یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، حەوت و هەشتی ژانیڤەریش توانی بوویان دوو فڕۆکەی جەنگیی بە مووشەکی زەوین بۆ ئاسمان بدەنە بەر پەلامار .
هێزی بەرگریی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری گەمامرۆدانی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .