کانونی دوھەم 29, 2018 12:10 Asia/Tehran
  • تێکھەڵچوونەکانی شاری عەدەن، کۆمەڵێک کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی سەربە عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە شاری عەدەنی باشووری یەمەن نزیکەی دە کوژراوو سەد برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، سەرچاوەکانی سەربە نەخۆشخانەکان لە باشووری یەمەن ڕایانگەیاندووە: لە تێکھەڵچوونەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری کەناراویی عەدەن لە نێوان ھێزەکانی سەربە سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەن کە ھاوپەیمانی عەرەبستانی سەعودییەو ھێزەکانی سەربەمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لانیکەم دەکەس کوژران و سەد کەسی دیکەش بریندار بوون.

شایەتحاڵان بە ڕۆیتێرزیان وتووە، چەکداران لە زۆربەی گەڕەکەکانی عەدەن سەقامیان گرتووەو دەنگی تەقەتفەنگ و زرمەی تەقینەوە بە بەردەوامی لەم شارە کەناراوییەدا دەبیسترێت.

ئەمە توندوتیژترین تێکھەڵچوونێکە کە ھەتاکو ئێستا لە نێوان ھەردووک لادا ڕووی داوە. مەدرام ئەبوسراج یاریدەری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی باشووری یەمەن وتی: بەرپرسی سەرەکیی ئاڵۆز بوونی ڕەوشتی ئاسایشتیی شاری عەدەن میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات. دەوڵەتی ئالی سەعود هاوکات وڵاتی یەمەنی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. کە دیارەئەمەش تەوژمێکی قورسی خستووەتە سەر ژیانی کۆمەڵگای ئەم وڵاتە ، ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

 

سەرپەیڤ